حاکم شێخ لەتیف لەبارەی لایەنە خراپ و باشه‌كانی دادگای فیدڕاڵی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پسپۆرێکی یاسایی له‌سەر لایه‌نه‌ خراپ و باشه‌كانی دادگای فیدڕاڵی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت" سێ سه‌رپێچی ده‌ستوری". 

حاکم شێخ لەتیف، پسپۆڕی یاسایی و پەرلەمانتاری خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ھەموار کردنی یاسای دادگای فیدراڵی ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ دا ، بەسەرپێیی و تا وێنە ئەسلیەکە بلاو دەبێتەوە ، ئەم سەرنجە گشتیانە دەخەینە روو، ھەموارەکە لەروی بابەتیەوە باشە کە تەنھا لەدادوەران پێک دێت و شارەزایانی مەزھەبی شیعە و سوننەی تێدانی، بەلام لەروی رواڵەتی و ئیجرائیەوە ئەم تێبینیانە ھەیە، سێ سەرپێچی دەستوری زەق کراون: 

یەکەم / پەنا بردنە بەر زۆرینەی سادە بۆ ھەمواری یاساکە ئەکیید پێچەوانەی دەستورە، چونکە دەقێکی تایبەت ھەیە بۆ تێپەراندنی یاسای دادگای فیدرالی بالا جا بەھەموار بێ یان بەیاسایەکی تازە جیاوازی نیە ، ئەوە ئەلف و بای یاسایە ، بونی دەقی تایبەت رێگرە لە پەنابردنە بەر دەقی گشتی.

دووەم / پێشتر دادگای فیدرال دەقی مادەی ٣ لەیاسای دادگاکەی ھەلوەشاندۆتەوە ، کە تایبەتە بەوەی دەسەلاتی دەست نیشان کردنی دادوەرانی دادگاکەی دابوو بە ئەنجومەنی دادوەری ، دادگا لبریارەکەیدا وتویەتی ئەوە پێچەوانەی دەستورە ، « بێ گوێدانە ئەوەی بریارەکەی دادگا راستە یان نا لەروی بابەتیەوە » بەلام لەروی شەکلیەوە بریارەکانی دادگای فیدرالی بالا کۆتایین و تانەیان لئ ناردێ و دەبێ ھەموو دەسەلاتەکان پابەند بن پێوەی بە پەرلەمانشەوە ،وە پێویستە لەسەر پەرلەمان گوێرایەلی بریاری دادگا بکات و بەو شێوەیە ھەمواری بکاتەوە کە لەگەل بریارەکەی دادگا کۆک بێت ،کەچی پەرلەمان پابەند نەبوو پێوەی و بەھەمان شێوەی پێشوو دەسەلاتی دەست نیشان کردنی دادوەرەکانی داوەتەوە بە ئەنجومەنی دادوەری، دیارە ئەگەر  لایەک بیەوێ تانە لەم ھەموارە بداتەوە دەبێ لەبەردەمی دەستەی نوێی دادگاکە تانەکەی بدات ، چونکە دادوەرانی ئێستای دادگاکە بەگوێرەی خودی ھەموارەکەی ئەمڕۆ خانەنشین کراون ، ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش ھەر ئەمڕۆ دوای ھەمواری یاساکە رایگەیاند بەیانی لە بارەگای ئەنجومەنی دادوەری مەراسیمی خانەنشین بونیان بۆ رێک دەخات، ئەکید دەستەی نوێی دادگاکە ئەگەر تانەش بدرێت لە ھەموارەکە بریاری ھەلوەشاندنەوەی نادەن ، چونکە دەبێتە ھۆی ھەلوەشاندنەوەی ئەو یاسایەی کە خۆیانی پێ بوون بە ئەندامی دادگاکە. 

سێیەم / ھەرچەندە پێک ھێنانی دادگاکە تەنھا لەدادوەران شتێکی باشە لەروی بابەتیەوە ، بەلام ئەویش پێچەوانەی دەستورەو ، لەگەلی بین یان نەبین پێک ھێنانی دادگا لە فوقەھای شەریعەو شارەزایانی یاسا ئیستیحقاقێکی دەستوریە ، دەبێ ھەر ببێ ، بەلام ئەکید وا باشترە ھەر وەک شارەزا بن و بەشدار نەبن لەبریار ئەگەر بکرێ، جاران لە یاساکە ئەنجومەنی دادوەری کوردستان ھاوبەش بوو لەدانانی دادوەرەکانی کورد، بەلام بەگوێرەی ئەم ھەموار بەشدار نیە ، ھەر ئەنجومەنی دادوەری فیدرال دایاندەنێ بەلام رەچاوی نوێنەرایەتی ھەرێمەکان دەکات.

ئاشكراشیكرد، راسته‌ پێكھێنانی دادگا ته‌نھا له‌دادوه‌ران باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ دادگا فوقه‌ھای مه‌زھه‌بی تێدابێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانین دادوه‌رانی ئه‌مجاره‌ی دادگاكه‌ جیاواز ده‌بن و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ باڵا ده‌سته‌كان ھه‌وڵ ده‌ده‌ن فشاربكه‌ن بۆسه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادوه‌رانه‌یان بۆ دابنێن كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كوردیش كه‌سانی شاره‌زاو به‌ھێزو زانا بنێرێت نه‌ك ھی تر

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ھه‌مواره‌ جۆرێك له‌ دیكتاتۆریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ده‌چه‌سپێنێت له‌ دیاریكردنی ئه‌ندامانی دادگاكه‌، چونكه‌ خۆی به‌ته‌نیا ده‌ستنیشانیان ده‌كات، به‌ڵام له‌یاسا كۆنه‌كه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ٢٧ دادوه‌ر بپاڵێوێت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نۆ دادوه‌ری ھه‌ڵده‌بژارد له‌و ٢٧ كه‌سه‌. 


PM:10:54:18/03/2021