عەلی حەمە ساڵح: پێشنیازی شیعە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم ڕەتمەكەنەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت" پێشنیاری لایەنە شیعییەكان لەبارەی پشكی هەرێم لەبەشە بودجەی ساڵی (2021) رەتنەكەنەوە". 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی پێشنیاری لایەنەکانی شیعە لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لایەنە شیعیەكان پێشنیارێكی نوێیان هێناوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم، بەراورد بە واقعی عێراق و ڕێكنەكەوتن، ئەم پێشنیارە خراپ نیەو پشكی هەرێمی كوردستانی پاراستوە، هەرێم بۆ خەرجی كۆمپانیاكانی نەوت (210) هەزار بەرمیلی بۆ دەمێنێتەوەو (250) هەزار بەرمیلیش ڕادەستی سۆمۆ دەكات، بەپێی یاسای كارگێڕی دارایی نیوەی داهاتە نانەوتیە فیدڕاڵیەكانیشی بۆ دەمێنێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوادارم لایەنە کوردیەکان هەمان ھەڵەی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنان نەکەن، بەبێ دراسە رەتیانکردوە و دواتر حکومەت دەیوست دانوستان بۆ تەنفیزی بکات. 


PM:02:46:19/03/2021