کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دواکەوت

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بڕیاربوو ئەمشەو سازبکرێت دوا کەوت بۆ بەیانی کاتژمێر ١٠ پێش نیوەڕۆ.

دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بەهۆی کێشەی سونەکان و، بەهۆی کێشەیەکی هونەریەوە دواکەوت.

تا ئێستا سوونەکانی رازینین بەو بڕە پارەیەی دانراوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە سونەکان کە لە شەڕی داعشدا وێران کرا.

لەرووی هونەریشەوە دەبێت ئەندامانی پەرلەمان پێشتر کۆپی گۆڕانکاری ئەو مادانەیان پێبدرێت پێش کۆبوونەوەکە، بەلآم ئەمشەو نەگەیشتبوو دەست پەرلەمانتاران.

لە بارەی پشکی هەرێمەوە لە پرۆژە یاساکەدا کوردو زۆرینەی شیعە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە هەرێم رۆژانە بە نرخی سۆمۆ  بڕی٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتەکانی دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان رادەستی حکومەتی ناوەندی بکات، بەرامبەر ئەوەش بە‌غدا موستەحەقاتی پشکی هەرێم خەرج بکات کە زیاترە لە ١٠ ترلیۆن دینار.

بڕیارە سبەی هەینی کاتژمێر ١٠ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە سازبکرێت. 





AM:12:02:20/03/2021