لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلارەوە بانکی ناوەندی روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلارەوە بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار دینار دەڵێت " گۆڕانکاری نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەشداریکردن لەبەردەوامیدانی دارایی ئەوەش لەئەنجامی هەڵکشانی قەبارەی یەدەگی بیانی و پاڵپشتی دارایی گشتی کە متمانەی وەبەرهێنانەکانی و کێبرکێ لەسەر شتومەکی ناوخۆیی زیاد کرد".

مستەفا غالب موخیف بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت " ئاڵنگاری گەورە گەڕانەوەی وەبەرهێنانی داهاتە بەدەستهاتووەکانە لەکەمکردنەوەی نرخی دیناردا کە بەشداری لەزیادکردنی بەرهەمهێنان دەکات لەدەرەوەی کەرتی نەوت" . 

بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق ڕاشیگەیاند" بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ساڵی 2020 بەڕێژەی 18% قەرزەکانی زیاد کردووە و گۆڕینی نرخی دیناریش پاڵپشتی ئابوری دروستکردووە".

مستەفا غالب موخیف دەشڵێت" بانکی ناوەندی چەند ڕێوشوێنێکی گرتووەتە بەر بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا".  



PM:11:25:21/03/2021