دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار لە عیراق ده‌ست پێده‌كات

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق لەبارەی دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازاری ئەمساڵ ئامادەیی خۆیی راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێنمایی دراوەته‌ فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، ته‌واوى كه‌رته‌كانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ت ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی ڕێوشوێنه‌كانی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران. 


PM:12:57:23/03/2021