لەتیف مستەفا: لە هەندێ وڵاتی هەرێمایەتی بازرگانی بە کورسیەکانی پەرلەمانەوە دەکرێت


دادوەر لە تیف مستەفا بڕیاری کۆمسیۆن دەربارەی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی وڵاتانی دەرەوەی عێراق بە هەنگاوێکی ئازایانە ناوزەد دەکات، پێشیوایە لە دەنگدانی وڵاتە هەرێمایەتییەکاندا بازرگانی بە کورسیەکانی پەرلەمانەوە دەکرێت.

لە پۆستێکدا لەبارەی بڕیارەکەی کۆمسیۆنەوە دەربارەی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات بۆ پەرلەمانی عێراق، لەتیف مستەفا ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت " ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لەھەنگاوێکی بوێرانەدا ھەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵاتی نەھێشت، ئەوەی دەیەوێ دەنگ بدات دەبێ بێتەوە ناو عێراق" .

ئەو دادوەرە پێیوایە ھەنگاوێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی ساختەکاری و دەڵێت " ھەندێ لەناوەندەکانی دەرەوە بەتایبەتی لە دەوڵەتانی ھەرێمی دراوسێی عێراق وەک ئۆردن و ئێران وتورکیا سەفەقاتی گوماناوی و ساختەکاری رێکخراویان تێدا ئەنجام دەدرا و کورسی پەرلەمانی بازرگانی پێوە دەکراو دەکڕدراو دەفرۆشرا".

" بڕیارەکە لەروی دەستوریەوە ھیچ کێشەیەکی نییە ، ھیوادارم کۆمسیۆن لەژێر ھیچ فشارێکی سیاسیدا لەم بریارە پاشگەز نەبێتەوە"( وەک لەتیف مستەفا دەیڵێت).



PM:04:30:23/03/2021