قوباد تاڵه‌بانی باس له‌ دابه‌شبوونی عیراق ده‌كات

له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایم، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌م دواییه‌ی عیراق و چاره‌نووسی عیراق پێشنیازی جیابوونه‌وه‌ی عیراق ده‌كات بۆ ناوچه‌ی هه‌رێمی.

قوباد تاڵه‌بانی وتی: "ئێمه‌ هه‌میشه‌ وتوومانه‌ كه‌له‌ عیراق جیا نابینه‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ عیراق له‌ ئێمه‌ جیاببێته‌وه‌، زۆرجار هه‌ستمان كردووه‌ كه‌ پێده‌چێت جیابوونه‌وه‌ی كوردستان رووبدات، یان جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته‌، یاخود ئه‌وه‌تا رووده‌دات".

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشكرایكرد: عیراق له‌ گۆڕانكاریدایه‌ به‌ره‌و هه‌رێمێكی كوردی له‌ باكوور و هه‌رێمێكی سوننی له‌ ناوه‌ڕاست، كه‌ هه‌ردووكیان دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانن، واته‌ هه‌رێمێكی شیعه‌ش له‌ باشوور.

جێگری سەرۆکی حکومتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆڵی ئەمریکا دەڵێت 'پێویستە واشنتۆن بە بڕیار و سیاسەتەکانی بچێتەوە، هاوکاری کورد بکات، چونکە ئەوان تاکە شەریکی ئەوانن کە لە عێراق ماون، دەشڵێت ئەگەر ئێمە بەشی ١٧ لەسەد لە چەکی سووپای عێراقیمان پێدرابووایە، ئێستا خۆمان بێلایەن نەدەکرد و شەڕمان دەکرد و بەرگریمان لە خاکی خۆمان دەکرد.



PM:02:45:21/06/2014