له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شێخان و كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه سەر بە پارێزگای دهۆك، بەهۆی ڕووداوێكى هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر ٨:٣٠ی خوولەكی ئەمشەو ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شێخان و كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه له نزیك گوندی پیربوب روویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری جۆری ڤاڵڤۆ و ئۆتۆمبێلێكی جیتا روویداوە، بەھۆی ڕووداوەكەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.