بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک کە پیشەی پۆلیس بووە گیانی لەدەستداوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع، ح، ب) لەدایکبووی ١٩٦٢ پیشە پۆلیسی سنور دانیشتووی قەزای کەلار هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کەبەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان دەستکاری کارەبای کردوە و لەئەنجامدا کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە". 


PM:02:02:26/03/2021