هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب جۆرج وەسوف سەردانی بەشار ئەسەدی سەرۆكی رژێمی سوریا دەكات و چەند وێنەیەكی سەردانەكەش لە ڕاگەیاندنەكانەوە بڵاودەكرێتەوە.
لەوێنەكاندا دەردەكەوێت كە وەسوف و ئەسەد نێوانیان زۆر خۆشە و وەك دوو هاوڕێ مامەڵە دەكەن.
هەر لەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە، ماهر ئەسەدی برای سەرۆكی ڕژێمی سوریا دەردەكەوێت، ئەمەش دوای چەند ساڵێك لە ونبونی و بڵاوبونەوەی دەنگۆی كوشتنی بەهۆی یەكێك لە تەقینەوەكانەوە.