دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٦ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٢٦ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٨٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٧٨١ هەزارو ٧٣٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٩٨ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٤٣١ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٣٠ ملیۆن و ٨٥٣ هەزار و ٣٢ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ٢٣ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار و ٢٦٨ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٦١ هەزار و ١٤٢ کەس بەرزبووەتەوە.


AM:09:40:27/03/2021