جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ناکرێت و وەک خۆی بە ١٤٥ هەزار دینار دەمێنێتەوە.
د. بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمان و چەند وەزیرێک رێکخرابوو، رایگەیاند کە زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەوەدان کە نرخی دۆلار وەک خۆی بمێنێتەوەو دەستکاری نەکرێت، چونکە دۆخی دارایی عێراق پێویستی پێیەتی.
د. به‌شیر حه‌داد دەربارەی به پشكی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه یاسای بودجه وتی، "رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ئاساییه و هه‌مو ده‌ستكاریكردنێكی ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا باس له‌و رێكه‌وتنه نه‌كرا، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ته‌نها ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، تا ئێستاش پشكی هه‌رێم كێشه‌ی نییه و چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان بونه‌ته هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه".
هەروەها "ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و تاوه‌كو جێگیركردنی ته‌واوه‌تی و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه له به‌غدا بمێنێته‌وه".
" دواخستنی زیاتر بودجه له بایه‌خ و پێگه‌ی په‌رله‌مان كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه هیوادارین سبه‌ی یه‌كشه‌ممه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆكبن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و چیتر دوانه‌كه‌وێت، "هه‌ندێك لایه‌نیش پشكی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌ته پاسا بۆ په‌كخستنی په‌سه‌ندكردنی بودجه".( وەک بەشیر حەداد وتی).