" وەفدی هەرێم کەوتۆتە هەڵەیەکی گەورەوە "

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " ئەم رێککەوتنە کە وەفدی ھەرێم ئەنجامی داوە بە زانین بێت، یان نەزانین، لە ڕووی دارایەوە زیانێکی گەورەدەبێت بۆ ھەرێم".

لە نووسینێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " ئەو بڕگەیەی ھەفتەی پێشوو ڕەتیانکردەوەو وتیان شیعە دەستکاری کردوە، ئەمڕۆ نوێنەرانی پارتی و یەکێتی پێیڕازی بوون". 

دەقی ناوەرۆکی نووسینەکەی عەلی حەمە ساڵح

"بەپێی ئەو بڕگەی لە لیژنەی دارایی بە ڕەزامەندی نوێنەرانی پارتی و یەکێتی پەسەندکراوە:
- بۆ پشکی ھەرێم دەبێت، ھەرێم بەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بداتە حکومەتی ناووند لەبەرامبەر پشکی ھەرێمدا.. 
لە بڕگەیەکی دیکەدا( ھ) ، ئەم بڕگەیەی سەرەوە بەتەواوی بەتاڵکراوەتەوە بۆ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نەیەت.
-ڕۆحەکەی ئەوەیەکە کە ئەوام مەقاسە قبوڵناکەن و ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی وتویانە مەقاسە قبوڵ نیە، و ئەگەر ھەرێم بەتەواوی پابەند نەبێت، ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نانێرن...
ھەرێم ھیچ نەوتێک نادات تاوەکو پابەند نەبێت! ئەگەر بۆ ئەوەشە کە ھەرێم ٧٥٠ ملیار دینارەکە بدات بۆ ئەوەی ترلیۆنەکە وەربگرێت ئەوەی نەدەویست بڵێن ھەرێم پابەند نابێ! 
بەدڵنیایی، بڕیار بەدەستی شیعە، بەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بەرامبەر پشکی ھەرێم وەک مەقاسە لێکدەدەنەوە ھیچ بڕە پارەیەک نانێرن!! 
وەفدی ھەرێم دەبوو پێداگیری لەسەر ئەوە بکەن ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بکەن! کە ئەمەیان نەکرد، کەوتنە ھەڵەیەکی گەورەوە.. 
ئەمە بەزانین وەفدی ھەرێم کردبێتیان یان لە نەزانین، ئەمە داوی شیعە بێت یان پلانی ھەرێم، لە ئەنجامدا ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوەو نایەت، بەم فۆڕمە بە ڕێوەبردنەی ئێستاش لێبڕین بەردەوام دەبێت! 
مانگی ئایندە راستی و دروستی ئەم قسەی ئێمە دەردەکەوێت، لە دڵەوە ھیوا دەخوازم من ھەڵەبم  بڕە پارەیەک لە بەغداوە بێت..
عەلی حەمە ساڵح



PM:11:13:28/03/2021