هۆکاری گرانبوونی نرخی مریشک ئاشکراکرا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ھۆکارەکانی گرانبونی مریشک بۆ زیادکردنی گومرگ لەسەر ھێلکەی پێتێنراو بۆ جوچکە و بازرگانی ناڕەسمی دەگەڕێتەوە". 

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەدواداچونمان کرد بۆ ھۆکارەکانی گرانبونی مریشک، کۆی گرفتەکان لە زیادکردنی گومرگ لەسەر ھێلکەی پێتێنراو بۆ جوچکەو کاروباری مەفقسەکانی ھەڵھێنانی جوچکەو بازرگانی ناڕەسمی و ھۆکارەکانی مردنی ٥٠٪ی بەرھەمی کێڵگەکانی پەلەوەری و چۆڵبونی نزیکەی ٧٠٪‏ی دەواجینەکان". 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای ئەوە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری گفتوگۆمان کردو بڕیارە لە زوترین کاتدا رێوشوێن و بڕیاری پێویست دەربکرێت کە دەبێتە ھۆکار بۆ دابەزاندنی نرخی مریشک، ئێمەش لە چاودێری و بەدواداچون بەردەوامین.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە ٢٥٠٠ دینارەوە بووەتە چوار دینار. 


PM:10:00:29/03/2021