لە حەویجە داعش 40 جەڵد لە گەنجێك دەدات

بۆ یەكەمجار لە قەزای حەویجە لەسەر خواردنەوەی مەی 40 جەڵد لە گەنجێك دەدرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەتی بە سپی میدیای راگەیاند ئەمڕۆ لە ناحیەی زاب كە یەكێكە لەناحیەكانی قەزای حەویجە، گەنجێك كە رۆژانی پێشتر بە سەرخۆشی دەستگیركرابوو، لەبەرچاوی خەڵك لەلایەن چەكدارانی داعشەوە 40 جەڵدەی لێدەدرێت.

سەرچاوەكەی سپی وتی: ئەمە یەكەمین جارە لەو ناوچەیە ئیسلامییە توندڕەوەكان جەڵدە لە هاوڵاتیان بدەن.



PM:06:10:21/06/2014