وەزارەتی پێشمەرگە: دەستکرا بە دابەشکردنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستکرا بەدابەشکردنی سێ موچەی لیواکان". 

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند" دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، ئەمڕۆ ١ ی نیسان، دەستکرا بەدابەشکردنی سێ مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە".

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت" پارەی هاوکارییەکەی ئەمریکا گەیشتووە و کێشەی لیوا هاوبەشەکان چارەسەرکراوە". 


PM:02:31:01/04/2021