گۆڕان سەرەتای گفتوگۆکانی لەگەڵ دوو لایەنە ئیسلامیەکە ئەنجام دەدات و یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو ساز کرد.
پاش ئەوەی هەریەک لە گۆڕان و یەکێتی پێ لەسەر وەرگرتنی پارێزگاری سلێمانی دادەگرن ئەمەش بووە رێگر لەبەردەم سازدانی کۆبوونەوەو رێكکەوتنیان، ئەمرٶ وەفدی گۆڕان سەردانی هاوپەیمانە کۆنەکانیان (یەکگرتوو و کۆمەڵ ) کرد‌و وابڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوشدا لایەنەکانی تر ببینن.
هەرچەندە لەو کۆنگرە رۆژنامەگەرییە هاوبەشەی بۆ رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و د. ئاكۆ محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سازكرا، ئاماژە بۆ هەندێک پێشکەوتن کرا، بەڵام تا ئێستا هەر سێ لایەنەکە لەگەڵ پێکهێانی حکومەتێکی خۆجێی ئیتلافیدان نەک بۆ سلێمانی، بەڵکو بە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم.
لەو کۆنگرە رۆژنامەگەرییەی دوای کۆبوونەوەکە سازکرا، رێبوار حه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی وتی " به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هێڵی گشتی رێككه‌وتین، هه‌نگاوه‌كانیشمان له پێناوی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان له ته‌واوی پارێزگاكان دروست ببێ و حكومه‌تی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بێ، هه‌مان ئه‌و بنه‌مایه بێ كه حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ر دروست بووه".
د. ئاكۆ محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان، وتی" له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا توانیمان له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی رێكبكه‌وین، كه حكومه‌ته‌كه بنكه فراوان بێت، هاوشێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌شداربن له‌و حوكمه‌ته‌دا، كه ئامانجی هه‌موومان ئه‌وه‌یه بتوانین به‌یه‌كه‌وه خزمه‌تی سلێمانی بكه‌ین".
هەردوو بەرپرس ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە لەرۆژانی داهاتوودا لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆدەبنەوە.