دهۆک.. پزیشکێکی ژن پێش گیان لەدەستدانی بە کۆرۆنا منداڵەکەی بە نەشتەرگەری لە دایکبوو

لە شاری دهۆک ژنە پزیشکێک کە دوو گیان بووەو لە نەورۆزەوە تووشی کۆرۆنا بووە، شەوی رابردوو بە نەشتەرگەری مناڵەکەی بووە، ئەم بەیانییە دایکەکە کۆچی دوایی کرد.


تەندروستی دهۆک رایگەیاند  د. ئەلماس محەمەد کە پزیشکی دانە لە رۆژی نەورۆزدا تووشی کۆرۆنا بووە، ئەم ئافرەتە دوو گیان بووە، شەوی رابردوو کاتژمێر دوو بە نەشتەرگەری ساواکەی کە کچە لە دایک دەبێت و تەندرووستی باشە، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ پزیشکەکە کۆرۆنا تەنگی پێ هەڵدەچنێت و گیان لە دەستدەدات.

مناڵەکە کە کچە براوەتەوە ماڵی باوکی و تەندروستی باشە.

دکتۆرە ئەڵماس محەمەد کە سێ ساڵە پزیشکی دانە، ١٦ رۆژە کۆرۆنای گرتووە، شەوی رابردوو لە نەخۆشخانە تەندروستی باش بووە، رێژەی ئۆکسجینی بەرزبووە، بەڵام ئەم بەیانییە باری تەندروستی تێکچووەو کاتژمێر ٦ ی بەیانی کۆچی دوایی کردووە. ئەم پزیشکە جگە لەم کۆرپەیە کچێکی دوو ساڵی تری هەیە.

لەلایەکی ترەوە لەم دوو رۆژەدا دوو کارمەندی تەندروستی لەو پارێزگایەی هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.



PM:12:41:02/04/2021