سلێمانی.. سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٣ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو بڵاویکردۆتەوە ٩٧ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، ٦ تووشبووی نوێش تۆمار کراوە.
تەندروستی سلێمانی باس لەوەش دەکات کە ٤ تووشبوو لە نەخۆشخانە دەرچوون. هەروەها ١٨ تووشبوو لە ژێر چاودیڕی چڕدان.
بەپێی راپۆرتەکە ژمارەی ئەو تووشبووانەی لە ژێر ئامێری cpap دان ١١ کەسن، هەروەها ٣ تووشبوو گیانی لە دەستداوە.
PM:10:56:02/04/2021