چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەلەد کران

کەمێک پێش ئێستا چەند مووشەكێکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کران لە پارێزگای سەلاحەدین.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی نیسان دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی سەربازی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین-ی عێراق کە تایبەتە بە هێزەکانی سوپای ئەمریکا و عێراق کرا".

موشەکەکان لەدەرەوەی ناوچەی بنکە سەربازییەکە کەوتونەتە خوارەوە، هاوکات تا ئێستا زانیاری لە سەر زیانەکانی ئەو هێرشە بڵاو نەبووەتەوە. 

بنكەی ئاسمانی بەلەد بەگەورەترین بنكەی سەربازی لە عێراق دادەنرێت و ٦٤ كیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە، لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن ڕژیمی پێشووی عێراقەوە دروستكراوە، بنکەی سەربازی بەلەد لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت، ناوبەناو ئەم بنکەیە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە بە کاتیۆشا، کە لەزۆربەی ئەو هێرشانەشدا لایەنە میلیشاکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکرێن.


PM:02:11:04/04/2021