كچێكی تەمەن 16 ساڵ لە عەربەت كوژرا

لە ناحیەی‌ عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، كچێكی‌ تەمەن 16 ساڵ كە خوێندكاری قۆناغی‌ 10ی‌ ئامادەیی بووە، بە چەند گوللـەیەكی‌ كڵاشینكۆف كوژرا.
بەرێوەبەری‌ بنكەی‌ پۆلیسی ناحیەی‌ عەربەت رائید عەتا بارام راگەیاند، شەوی‌ رابردوو لە بوونی‌ روداوێك ئاگادار كراونەتەوە، كاتێك چونەتە شوێنی‌ روداوەكە، حاڵەتی‌ كوشتن بوو بەكڵاشینكۆف.
لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی KNNC بەرێوەبەری‌ بنكەی‌ پۆلیسی ناحیەی‌ عەربەت ئاماژەی بەوەشداوە، دوو فیشەك بەر سەری‌ كچەكە كەوتووەو باوك‌و براو كەسوكارەكەشی وتویانە "هیچ كێشەیەكی‌ نەبووە".



AM:10:07:22/06/2014