وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە (50%)ی سزای قەرزەکانی خۆش دەبێت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت" لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی کارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی وەزارەتەکە لە 50%ی سزای قەرزەکانی خۆش دەبێت". 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە بڕگەی (حەفتەم) لەکۆنوسی دانیشتنی ژمارە (123)ی ئەنجومەنی کارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکران بڕیاریدا سزای دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکان دەبەخشرێن بەڕێژەی 50%، بە مەرجێک خاوەن کار لە ڕێکەوتی 1-6-2021 تا 1-11-2021 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە پارێزگاکان بکات بۆ دانی پارەی بەشداریەکان و قەرزەکەی بە شێوەی نەقد بە یەکجار.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارتەکە باسی لەوەشکردووە، هەروەها ئەوانەی ئەم بڕیارە دەیان گرێتەوە قەرزەکەیان بۆ ناکرێت بە قیست هەروەها ئەو خاوەنکارانەی پارەی قەرزەکانیان بۆ کراوە بە قیستی مانگانە ئەگەر لە ماوەی سەرەوە پارەکەیان بە نەقد بدەن بەر ئەو بڕیارە دەکەون.


PM:03:34:06/04/2021