پزیشکێکی ناسراوی هەولێر بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات..( وێنە )


پسپۆڕی ڕاوێژکار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و پزیشکی دیاری شاری هەولێر، د.تەیب سابیر دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ سێشەممە کۆچی دوایی کرد.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان یڵاویکردەوە "ئەمڕۆ پڕۆفیسۆر (د.تەیب سابیر) پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار لەبواری نەشتەرگەری گشتی، مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی، سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەکانی پێدانی پسپۆڕی بۆردی عەرەبی لەشاری هەولێر، بەداخ و ئەسەفێکی زۆرەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆچی دواییکرد".

 وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت " خوالێخۆشبوو پزیشکێکی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بو، زۆر بەئەمەک و مرۆڤدۆستانە بە ڕێکوپێکی خزمەتی پزیشکی و ئەنجامدانی هەزاران نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆش و پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بوە بە پزیشکان".

د.تەیب سابیر یەکەم پزیشکی کورد بوە لەسەر ئاستی عێراق کە ناونیشانی ئەزمونکاری نێودەوڵەتی لەبریتانیا پێدراوە، کە پێدانی پسپۆڕی بوە بۆ قوتابیانی پزیشکی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی شاهانەی بریتانی (Royal College).



PM:10:55:06/04/2021