وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت" تا ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی دەمێننەوە". 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاوەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن، تەنیا تاقیکردنەوەکان بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراو و بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزییەوە ئەنجامدەدرێن.


PM:01:19:08/04/2021