بەڵگە.. وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی رادەگرێت
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم پەخشی سێ بەرنامەی کەناڵەکانی کورد ماکس و نێت تیڤی و کۆڕەک بۆ ماوەی هەفتەیەک رادەگرێت.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری کە ٦ ی نیسانی ٢٠٢١ دەرچووە، بەهۆی گفتوگۆی نەشیاو دوور لە نەرێتی کۆمەڵایەتی بەرنامەکانی: شۆمەگەزین ی کەناڵی کورد ماکس و، نێت گرامی کەناڵی نێت تیڤی و، نایت شۆی کۆڕەک بۆ ماوەی هەفتەیەک راگیران.
PM:08:40:08/04/2021