پیرەمەگرون.. بەهۆى شەڕى نێوان دوو بنەماڵە شەش کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شارۆچکەی پیرەمەگرون شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەش کەس بوونەتە قوربانی.

سامان نادر بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى (١٢٢) لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گولیجەی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە سێ کەس بە فیشەک بریندار بوون و سێ کەسی تریش بە بەرد و دار بریندار بوون".

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بارو دۆخی بریندارەکان جێگیرە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

هاوکات لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەر و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 


PM:09:00:09/04/2021