سەرۆکی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان، عەلی باپیر داوای کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە دەکات.
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حزبەکەیان نیگەرانە لە درێژهكێشانی باری ناههمواری بژێوی موچهخۆران و هاوڵاتیان، داواکاریشە هەرچی زووە کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت.
ئەمڕۆوتەبێژی حکومەتی هەرێم، جوتیار عادل رایگەیاند لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەسەر هەڵگرتن، یان مانەوەی لێبڕینی مووچە دەدرێت.