ئێران دژی لادانی مالکییە

‌خامەنەئی لەگەڵ گەورەپیاوانی یاسایی ئێران - مهر
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەئی وتی " ئێران دژی هەر دەستوەردانێکی ئەمەریکایە لەعێراق و ئەوان دەتوانن بەهاوکاری حکومەتەکەیان و مەرجەعەدینیەکان ئاگری ئاژەوەگێڕی بنەبڕبکەن". (ئاماژەیەک بۆ ئەوەی لەگەڵ مانەوەی مالکین).
خامەنەئی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی دادوەری وڵاتەکەی وتی" هێزە گەورەکان لە سەرو هەمووشیانەوە ئەمەریکا لەپشت ململانێی تافەگەریەو ئەو شەڕەوەن کەئێستا لەعێراق لە ئارادایە".
هەرەوەها وتی " ئەمەریکا نیگەرانە لەو هەڵبژاردنەی کە بەم دواییانە عێراق بەخۆیەوە بینی و دەیەوێت عێراق ببێتە پاشکۆیی بریارەکانی ئەو جێبەجی بکات".  



PM:04:58:22/06/2014