دوو بۆمب به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی عه‌مید سه‌رحه‌د قادردا تەقییەوە
دوو بۆمبی چێنراو به كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شار و شارۆچكه‌كانی كه‌ركوك ته‌قییه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به ماڵپەڕی (باس‌نیوز)ی راگەیاند: كه‌مێك به‌ر له ئێسته ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه و به‌و هۆیه‌وه دوو له پاسه‌وانه‌كانم بریندار بوون و ئۆتۆمبیلێكیشمان تێكشێنراوه.
وتیشی ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی دوو بۆمب بوو له ناوچه‌ی پیشه‌سازی له باشوری كه‌ركوك كه دوو له پاسه‌وانه‌كانی بریندار كردووه، به‌ڵام خۆی سه‌لامه‌ته.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له شاری كه‌ركوك تا ئێسته چه‌ندین جار پیلانی تیرۆر كردنی بۆ دارێژراوه به‌ڵام له هه‌مویان به سه‌لامه‌تی ده‌رچوه.
PM:05:04:22/06/2014