لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار کرێکار لە شارەکانی کرماشان، سنە، دێولان و مێهران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ١٢ی نیسان، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی جەبار ئیمامی نژاد، تەمەن ٣٤ ساڵ کە فەرمانبەری ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی سنە بووە، لەکاتی هەڵکەندنی چاڵی ئاوهڕۆ بە هۆی داتەپینی چاڵەکە گیانی لە دەستداوه.
رێكخراوهكه ئاماژهی بهوهشداوه كه هەمان رۆژ، کرێکارێکی خەڵکی مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەلبورز محەمەدی، لە کاتی کار کردن لە بینایەکی تهواو نهكراو بە هۆی بەربوونەوەی دەستبەجێ گیانی لە دەستداوه.
هەروەها، رۆژی یەکشەممە، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی کرماشان لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە و کەوتنە ناو چاڵی ئهسانسۆر دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. ناسنامەی ئەم کرێکارە کە لە جووتسایدی ئال ئاقا تووشی ئەو رووداوە بوون تا ئێستا ئاشکرا نەبوون.
رۆژی شەممە ١٠ی نیسان، شۆفێرێک لەکاتی کارکردن لە کانزای بەردی ئاسنی گوندی مەیمونئاوای دێولان بە هۆی تێکچوونی چەکی کامیۆنەکە گیانی لە دەست دا. ئەم شۆفیرە خەڵکی گوندی کولە سارەی بەخشی موژژ بووە.