راکان جەبوری بە تۆمەتی " گەندەڵی" هێنرایە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوە

دەستەی نەزاهە ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند، پارێزگای کەرکوک و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو پارێزگایە بە تۆمەتی زەرەر گەیاندن بە موڵکی گشتی هێنرایە بەردەم دادگا.

لە بەیانێکدا دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند" فەرمانگەی لێکۆڵینەوە راکان جەبوری پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک بەرپرسی هێناوەتە بەردەم دادگا و رووبەڕووی دادوەری کراونەتەوە".

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" بەڕێوەبەرانی گرێبەستەکانی حکومەت، پلان دانانی گشتی، و ئەندازیاری، بەرێوەبەری ژمێراری پێشوو هێنراونەتە بەردەم دادگا".

تۆمەتەکە وەک نەزاهە باسی دەکات لەسەر ژمارەیەک سەرپێچیە لە بواری چاککردنەوەو بیانکردن لە پارێزگاکەدا.

هێنانیان بۆ بەردەم دادگا بەپێی مادەی ٣٤٠ یاسای سزادانی عێراقییەوە کە سەرپێچی کراوە لە کڕینی شتومەک بۆ بینای نوێی پارێزگا و هۆڵەکانی چاوەڕوانی راکێشانی کارەبا.

پێشتریش رێگای سەفەر لە پارێزگار وچەند بەرپرسێکی تر قەدەغەکراوەو ٢٣ بەرپرسی تر دەستگیرکراون بە تۆمەتی گەندەڵی لە دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانەی پارێزگاکە.



PM:12:58:15/04/2021