لە نزیک رانییە لە رووداێکی هاتوچۆ دایک و باوکێک گیانیان لە دەستدا

ئەمڕۆ هەینی ١٦ ی نیسان لە رووداوێکی هاتوچۆدالە نزیک گوندی کڵاوسوران لەسەر ڕێگای ڕانیە ـ دووکان دوو ئۆتۆمبیل پێکدادەن دایک و باوکێک گیان لە دەستدەدەن و دوو مناڵەکەیان بریندار دەبن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەلی عەبدوڵا وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین وتی لە رووداوێکی هاتۆچۆ لەسەر رێگای قەمتەران نزیک گوندی کانی ماران لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی نیسان و بارهەڵگرێکدا روویداو لە ئەنجامدا سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی نیسانەکە چوار کەس بوون و ئەندامی یەک خێزانن، دایک و باوکەکە گیانیان لە دەستداوە و دوو منداڵەکەشیان بریندارە.

دۆخێکی مناڵێکی خراپە و ئەوی تریان جێگیرە.




AM:11:15:16/04/2021