وێنە.. جێنفەر لۆبیز کۆتایی بە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەلێکس رۆدیگەرز دەهێنیت

ئەستێرەی نواندنی هۆلیود و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمەریکی جێنیفەر لۆپیز، کۆتایی بە ژیان لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئەلێکس رۆدیگەرز دەهێنیت.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە رۆژی پێنج شەممە جێنیفەر لۆپیز و ئەلێکس هێنا و ئەو هەوڵە شکستی خوارد کە دەیانووسیت پەیوەندیەکانیان چاکبکەن.

لە راگەیاندنێکدا کە کەناڵی ( ئەی بی سی ) بڵاویکردەوە رایانگەیاند کە بۆ هەردووکیان باشە کە هاوڕی بن و پەیوەندیەکەیان لەو چوارچێوەیەدا بمێنێتەوە.
هەروەها هاتووە کە لەیەکە نزیک دەبن و هاوکاری پرۆژەکانی یەکتر دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی مناڵەکانیان.

ئەلکێس ٤٥ ساڵ کە یاریزانی ناسراوی باسکەبووە، دوای دوو ساڵ خۆشەویستی لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ دا داوای ژیانی هاوسەری لە لۆپیز کرد کە ٥١ ساڵە کرد، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا پەیوەندییەکانیان تێکچوو و دەستگیرانییەکەشیان هەڵوەشاندەوە. 
 
جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە تەمەنی ٥١ ساڵە لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.



AM:11:40:16/04/2021