پۆلیسی گەرمیان: بەهۆى رووخانى دیوارێک منداڵێک گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزاى کەلار، بەهۆى روخانى دیوارێکەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا". 

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەكی كەلاری كۆنەوە تەرمی منداڵێك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی بەركەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی" بەوتەی باوكی منداڵەكە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەرمنداڵەكەیدا كەوتوە بە ناوی (بارین اكبر حسین )  لەدایكبووی 2016 و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە.


PM:03:16:16/04/2021