شیاوترین کات بۆ سێکسکردنی هاوسەران لە رەمەزاندا کامانەن؟

مانگی رەمەزان بەرنامەی ژیانی زۆرینەی خەڵك دەگۆڕێت بەتایبەت ژیانی ژنان و پیاوەكان و چۆنیەتی سێكسكردنیان، بەشێوەیەك ئایینی ئیسلام سێكسكردنی لە رۆژووەوانان قەدەغە كردووە جگە لە كاتەكانی نێوان بەربانگكردن تاكو پارشێوان نەبێت. 

لەمبارەیەوە كۆمەڵێك رێنومایی دەبێت لە کاتی سێکسکردن لە مانگی رەمەزاندا لە بارچاو بگیرێت:

یەكەم: نابێت راستەوخۆ دوای بەربانگكردنەوە سێكس بكرێت، لەبەرئەوەی وزەی لەشی مرۆڤ لەو ماوەیەدا بۆ كرداری هەرسكردنی خواردن دەڕوات، بۆیە هەر كارێكی تری لەگەڵ بكرێت ئەوا كاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

دووەم: دوای خۆرئاوابوون و پێش بەربانگكردنەوە پەیوەندیی سێكسی كارێكی ناتەندروستە و لەڕووی ئاینییەوە بەگونجاو نازانرێت.
 سێیەم: دەستبازیی لەكاتی بە رۆژووبووندا، ماچكردنی ئاسایی لەنێوان ژن و پیاوەكان بەمەرجێك وروژێنەر نەبێت كارێكی ئاساییە و رۆژووی پێ ناشكێت، هەروەها باوەشكردنی ژن و پیاو ئەگەر بۆ مەبەستی سێكسی نەبێت.

 چوارەم: باشترین كاتی گونجاو بۆ سێكسكردن لەنێوان هاوسەران دوای نوێژی تەراویحە، چونكە تا ئەوكاتە پرۆسەی هەرسكردنی خواردن كۆتایی دێت، هەروەها سوڕی خوێن لەنێو جەستە و دەمارەكاندا ئاسایی دەبێتەوە.



PM:08:30:16/04/2021