کازمی باج دانان لەسەر مووچە رەتدەکاتەوە

ئەمشەو هەینی مستەفا کازمی باج دانانی لەسەر مووچەی مووچە خۆرانی عێراق رەتکردەوە.

رۆژی ١٤ ی نیسان نوسراوێکی وەزیری دارایی عێراق د، عەلی عەلاوی لەلایەن میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکرایەوە کە تیایدا داوای جێبەجێکردنی سەپاندنی باج دەکات بەسەر مووچەخۆرانی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە.

ئەمشەو لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمییەوە ئەو زانیاریانە رەتکرانەوە.

بەهۆی پێشنیاری وەزیری دارایی و بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق، کە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاری لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا ئەنجامدا بۆ هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دیناربێت، ئەم بڕیارە زەرەرێکی زۆری مادی و ژیاری لە مووچەخۆران و چینە کەم دەرامەتەکانی عێراق دا.



PM:10:41:16/04/2021