ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک مووشەک ئاراسته‌ی باره‌گایه‌كی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی لە شاری کەرکوک كرا.
سەرچاوەيەكى ئەمنی لە پارێزگاى كەركوك ڕایگەیاند" لەڕێگەی شەش گوللە هاوەنەوە هێرشکراوەتە سەر باره‌گای فه‌وجێكی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له گوندی ئه‌بوشه‌هابی سه‌ر به‌قه‌زای داقوقی باشوری پارێزگای كه‌ركوك".
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە سەربازێك كوژراوە و شەشی تریش برینداربوون، هاوکات لە ئێستاشدا هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.