بنکەی ئاسمانی بەلەد رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە

بنکەی ئاسمانی بەلەد لە شاری سەلاحەدین رووبەڕووی هێڕشی مووشەکی بوەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا AFP بڵاویکردەوە کە هێڕشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە سەلاحەدین کە هێزەکانی هاوپەیمانیانشیانی تێدا جێگیرە روو بەڕووی پێنج مووشەکی کاتیۆشا بۆتەوە.

ئەو ئاژانسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێنج کەس بریندار بووە، دوانیان بیانین و بە گرێبەست لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکان کار دەکەن.

ئەو هێڕشانە کە ناو بەناو دەکرێتە سەر ئەم بنکەیەو بنکەکانی تر کە هێزە هاوپەیمانەکانی تێدا نیشتەجێن لە زۆربەی هێرشەکان میلیشیا شیعەکانی سەر بەئێران تۆمەتبار دەکرێن.

هەرچەندە هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش رایانگەیاند کە هیچ هێزێکی ئەوان لەوێ نییە.



PM:07:58:18/04/2021