یاسای بودجە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە


رۆژنامەی واقائیعی عێراق كە سەربە وەزارەتی دادە، یاسای بودجەی ٢٠٢١ی بڵاوكردەوە‌و بەمەش یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەگەڵ جێبەجێکردنی یاساکەدا بڕی پێویست لە پارە بۆ بواری بەکاربەر و وەبەرهەمهێنان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها هەرێمی كوردستانیش چاوەڕوانی جێبەجێكردنی یاساكەیە، تاوەكو بزانێت پشكی خۆی لە بودجەی گشتی ئەمساڵ چەند دەبێت، بڕیارە لەم مانگەوە پشكی هەرێم دەستنیشان بكرێت.

بەپێی قسەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە لە بودجەی ٢٠٢١ دا كراوە، حكومەتی هەرێم مانگانە بڕی (١٥٠ ملیار) دینار بۆرەوانە دەکرێت.

فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند کە ئەمە هەفتەیە بڕە پارەی هەرێمیش دەنێردرێت.



PM:10:14:18/04/2021