پەرلەمانی کوردستان پێشنیازه‌ یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكانی پەسندکرد

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانى کوردستان پێشنیازە یاساى هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانى پەسەندکرا.

دواینیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بە دەنگی ٩٧ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و عەمبارکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسندکرا.

لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەکە، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کەبە زووترین کات رێنماییە پێویستەکان دەربکات، بۆ ئەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە کوالێتییەکی باش بگاتە دەست هاووڵاتیانی هەرێم. 


PM:01:17:20/04/2021