لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانى کوردستان رۆژى ٢٢ى نیسان وەک رۆژى رۆژنامەگەرى کوردى پەسەندکرا.
دواینیوەڕۆی ئهمڕۆ بە دەنگی ١٠١ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای بڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی پەسەند کرا، کە رۆژی ٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێک کرایە رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی.
هاوكات پڕۆژهیاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ، لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پهرلهمانی كوردستاندا بۆ ئهمڕۆ هاتووە.