گۆڕان پێشنیارێكی یەكێتی لەبارەی پارێزگاری سلێمانی رەتدەكاتەوە

گۆڕان پێشنیارێكی یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی رەتدەكاتەوەو كەمێكی دیكەش كۆبوونەوەكەیان كۆتایی دێت.
رێكخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان محەممەد حاجی، ئاشكرای دەكات، یەكێتی پێشنیازی كردووە پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ خۆیان بێت‌و پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و قایمقامی ناوەندیش بۆ گۆڕان بێت.
محەممەد حاجی لەلێدوانێكیدا بۆ رووداو ئاماژە بەوە دەكات، ئەوان ئەو پێشنیازەیان رەتكردووەتەوە‌و پێمانوایە پۆستی پارێزگار مافی گۆڕانە.
كاتژمێر 11:45 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، دووەم كۆبونەوەی شاندی دانوستانی بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردو بڕیارە رێكەوتن لەسەر یەكلایی كردنەوەی پۆستەكان بكەن.



PM:12:20:23/06/2014