لە عێراق ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٤٥٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٤٥٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٨٧٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٠ هەزار و ٣٠٤ كەس و لەوانە ١٥ هەزارو ١٢٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٨٤ هەزارو ١٨١ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:03:22/04/2021