تەندروستی سلێمانی: ٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، چەند رۆژێکە le پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی بەرچاو بە کۆرۆنا کۆچی دوایی دەکەن. 

بەپێی خشتەی تەندروستی سلێمانی ١٢٥ تووشبوو لە نەخۆشخانەوە ماون، هەروەها ٢٨ تووشبووی نوێ داخڵکراون و، ٢٧ نەخۆشیش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.

تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ١١٢ نەخۆش ئۆکسجین وەردەگرن، هەروەها ٢٠ نەخۆش لە ژێر چاودێری چڕدان و، ١٣ نەخۆشیش لە ژێر ئامێری cpap دان.




PM:11:18:22/04/2021