سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکرێت

شانەی ئەمنی عێراق رایەگەیاند کە ئەمشەو سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغداوە کراوە.

شانەی ئەمنی لە راگەیاندنێکدا بڵاوکردەوە، لە کۆی هەشت مووشەک سیانیان لە سنوری فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.

زانیای زیاتر دەدات، کە مووشەکی یەکەم لە نزیک بەندیخانەی کەرخ  کەوتە خوارەوە، دووەم نزیک ئەکادیمیانی دەزگای دژە تیرۆر، سێهەمیشیان لە نزیک فەوجێکی دەستێوەردانی خێراو، مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە.

هێزە هاوبەشەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەرچاوەی مووشەک بارانەکە کردووە.



AM:01:18:23/04/2021