ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی قامیشلۆ هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

‌وێنە.. ئەرشیف
دوای ئەوەی شەڕوپێکدادانێکی قورس لەنێوان هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا و میلشیاکانى بەرگرى نیشتیمانى سەر بە حکومەتى سوریا ڕوویدا، لەوبارەیەوە ئەمریکا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" واشنتۆن دەیەوێت کۆتای بەو گرژی و ئاڵۆزییە بهێنێت و گفتوگۆش بە چارەسەر دەزانێت".

جەنەراڵ کێنیز مکێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەمیانی لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشی گرنگی واشنتۆنن و ئێمەش دەمانەوێت بە گفتوگۆ چارەسەری دۆخی شاری قامیشلۆ بکەین".

شەوی ٢٠ی ئەم مانگە سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە بەشار ئەسەد هێڕشیان کردۆتە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە فولکەی وەحدە لە قامشلۆ و لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و منداڵێک کوژراوە، هاوکات منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش بەسەختی بریندار کراوە. 


AM:09:34:23/04/2021