بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


لەسەر فڕێدانی قورنان لە شەقامێکی هەولێر، بارەگای بارزانی راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە ئەو کارە مایەی قبوڵ نییە ومەترسیدارە.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بارەگای بارزانی:

شەوی رابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند دیمەنی لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆز بڵاو كرانەوە، كە زۆر بە داخەوە بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر فڕێدرابوون. سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی خەڵك بابەتێكی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە، هەر كەس و لایەنێك لە پشت ئەو كردە نابەجێیە بێت، ئامانجی تێكدانی ئاساییش كۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە و پێویستە بە سزای خۆی بگات.

ئەوەی روویداوە، بەزاندنی هەموو سنوور و هێڵێكی سوورە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن و دەبێت رێگە لەو جۆرە تاوان و رەفتارە ناشاییستانە بگیرێت.

بارەگای بارزانی



PM:06:23:23/04/2021