وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی راگەیاندراوێکی لەبارەی دڕاندنی قورئانێک لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەوانەی بێ ڕێزی بە قورئان دەکەن، روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە و سزادەدرێن.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆ دەرکەوت بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز کراوەو لاپەرەکانی بڵاو کراونەتەوە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەرکارو کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کە ئەوپەری کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینە".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، جەختدەکاتەوە، لە مامەڵەی یاسایی و بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن.