لە عێراق ٤٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٩٦٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٩٥٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٥ هەزار و ٢٨٨ كەس و لەوانە ١٥ هەزار و ٢١٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٨٩٧ هەزار و ٩٦٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:01:24/04/2021