هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و رایده‌گه‌یه‌نێت" ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات كه‌ كۆمپانیاكانی بنه‌ماڵه‌ قۆرخی سوته‌مه‌نی بكه‌ن". 

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هۆكاره‌كانی گرانبونی نرخی به‌نزین له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات و دەڵێت" لە ساڵی 2015 لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بریاردرا كە پاڵپشتی لە سەر سوتەمەنی هەڵبگیرێت و سوتەمەنی هەمووی بكرێت بە بازرگانی كە لە عێراق نرخی سوتەمەنی جێگیرەو پاڵپشتی(مدعوم) حكومەتی هەیە كە ئەویش لتری بەنزین (450)ە دینارە، هەر ئەو كاتە وتیان گەر  وا نەكەین ناتوانین موچەی خەڵك بدەین بەڵام هەتا ئێستاش كێشەی موچە چارەسەر نەبوو  و سوتەمەنیش نرخی گرانبوو". 

پەرلەمانتارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی وەڵامی ئەوەی داوەتەوە کە بۆ سوتەمەنی كرا بە بازرگانی و نوسیویەتی" بە بازرگانیكردنی بەنزین و سوتەمەنی بەگشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەت دەیویست  كار و پارە بۆ كۆمپانیاكانی بنەماڵە پەیدا بكات وەك (قەیوان، كار، ستێر گروپ، ئیراق ئۆیڵ،  فاروق گروپ) كە كار لە نەوتی رەش و كۆندێنسەیت دەكات لە گەڵ چەند كۆlپانیایەكی بچوك كە خاوندارێتیەكانی دەگەرێتەوە بۆ مەكتەب سیاسیەكانی هەر دوو بنەماڵە، هەروەها زیاتر لە 200 پاڵاوگەی نایاسایی هەیە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نەوتی خاوی پێ دەفڕۆشێت بە نایاسایی  چونكە هەمووی خاوەندارێتەكانی دەگەرێتەوە بۆ بەرپرسەكانی پارتی و یەكێتی، جار جاریش كۆمپانیای قەیوان و كار بەكاریاندێنن بۆ سپی كردنەوە مەوادەكانیان كە هەمووی بێ كوالێتی و ژەهراوین، لە كۆتایدا سوتەمەنیەكانی بە كوالێتی خراپ بە نرخی گران بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەفڕۆشن".  

باسی لەوەشکردووە، دەسەڵاتی هەرێم هەوڵدەدات كە كۆمپانیاكانی بنەماڵە وەك (قەیوان وكار و ستێر گڕوپ) كە قۆرەخی سوتەمەنی بكە بۆ ئەوەی نرخەكەی بە دڵی ئەو كۆمپانیایانە بێت نەك خەڵك. كەواتە دەبێت بزانین ئەوەی بەرپرسە لە گرانبوونی سوتەمەنی دەسەلاتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای (قەیوان ، كار ، ستێرگروپ) ە، كە خوێنی خەڵك دەمژن و تێرناخۆن، خەڵک چاوەڕێبو موچە باشبکەن و جموجوڵ بکەوێتەوە بازاڕ، بەڵام ئەوان هەر ڕۆژە و سیناریۆیەک دروست دەکەن و خەڵک مشغوڵ دەکەن، ئێستا وا سەرەی بەنزینە! 


PM:07:18:24/04/2021